اعادة الاعمار والتعاون الانماي الدوليالرئيسية

دەستپێشکەری هاوبەش لەنێوان دەزگای کۆمەڵگای ئەڵمانی بۆ کاری نێودەوڵەتی هاوبەش (GIZ) و تۆڕی ئابوری ناسانی عێراق (IEN) بۆ هاندانی توێژەرانی ئابوری ناسانی گەنجی عێراقی

بانگێشتکردن بۆ پێشکەشکردنی پوختەی ڵێکۆڵینەوە

دەزگای کۆمەڵگای ئەڵمانی بۆ کاری نێودەوڵەتی هاوبەش (GIZ) لە عێراق بەهاوکاری تۆڕی ئابوری ناسانی عێراق (IEN) دڵخۆشە بە دەسپێکردنی بەرنامەی پشتگیریکردنی ئابوری ناسانی گەنجی عێراقی و بانگێشتکردنیان بۆ پێشکەشکردنی پوختەی ڵێکۆڵینەوە سەبارەت بەم بوارە پێشنیار کراوانە لەسەر ئابووری عێراق:

١. دەستپێشکەری کەرتی گشتی بەرامبەر کەرتی تایبەت: ئایا کارسازی و داهێنان دەتوانێت هاندانی گەشەپێدانی ئابوری و توانای پێشبڕکێ و رەخساندنی هەلی کار بکات لە عێراق؟

٢. ئابووریەکانی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند

أ. ئەو هەل و ئاستەنگانەی کە روبەروی پڕۆژەی کاری بچووک و مامناوەند دەبێتەوە لە عێراق

ب. دابینکردنی بودجەی پڕۆژەی کاری تازە و بچووک و مامناوەند: رۆڵی دەزگا ئابوریە فەرمیەکان و بازاڕی ئابوری نافەرمی

ت. ئابووری پیشەسازی جێگیرکەرەوە بۆ هاوردەکان: ڕۆڵی کۆمپانیای بچووک و مامناوەند لەدرووستکردنی خۆراك لە عێراق

٣. ئابوریەکانی کشتوکاڵ:

أ. ‌ئابوریەکانی بەرهەم هێنانی دانەوێڵە: ئایا جووتیارانی عێراق دەتوانن ئەو بۆشایەی کە ڕەنگە لە بەرووبومدا ببێت پڕبکەنەوە؟ ڕۆڵی فراوانبون و توانای تەکنەلۆجیا و پێشڕەوانی کاری گەنجان

ب. چی لە ڕێنمای کشتوکاڵیدا ونبوە؟ ئایا کشتوکاڵی عێراقی دەتوانێت نموونەی فراوانکردنی تازە جێ بەجێ بکات؟

ت. کەرتی کشتوکاڵ چۆن دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەر ببینێت لەپەرە پێدانی ئابوری بە رێگای دروستکردنی زنجیرەیەکی بەها لەگەڵ کەرتە بەرهەم هێنانەکانی تر وەک پیشە چارەسەریەکان و هەروەها بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابوری جێگیر لەناوچە گوندیەکان؟

٤. پیشەسازی تەکنەلۆجیای ژمارەی:

أ. ئایا کۆمپانیا تازە دامەزراوەکان دەتوانن بەشدار بن لەپەرەپێدانی ئابوری لە عێراق؟

ب. دەستنیشانکردنی هەلەکان و ڕێگرەکان بۆ بەکارهێنانی کاریگەر بۆ تەکنیکی تەکنەلۆجیای زانیاری تازە و ژمارەیی لە چاکردنی کارگێڕی و دەزگایی لە عێراق

ت. گۆڕانکاری تەکنیکی و پەرەپێدان و دامەزراندن: عێراق وەك نموونە بۆ ڵێکۆڵینەوە.

پ. پیاچونەوە و هەڵسەنگاندنی ستراتیجی و ڕێبازی پێشوو بۆ بەناساندنی حکومەتی ئەلکترۆنی و دەستنیشانکردنی کۆسپە سەرەکیەکان کە ڕێگر بوون لە بەدیهێنانی دەسکەوتە هەست پێکراوەکان

٥. بابەتی بڕانی کارەبا: ئایا عێراق دەتوانێت پەرە بدات بە ڕێگەچارەیەك کە بتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ گەڕانەوەی پیشەسازی وزە لە عێراق؟

أ. پیاچونەوە و هەڵسەنگاندنی هەوڵەکانی چاکسازی پێشوو و دەستنیشانکردنی شکستی ڕێبازەکان لە ئاستی کەرت.

ب. ئەنجامدانی ڵێکۆڵینەوەیەکی پێگەیی لەسەر ئاستی پارێزگا بۆ کۆکردنەوەی داتا لەسەر مۆلیدەی تایبەتی گەڕەکەکان و شیکردنەوەی کاریگەریە ئابوری و رامیەریەکانی.

٦. نەخشەی کاری گەنجان لە عێراق: ئەتوانرێت چی فێرببێت لە دارشتنی ڕێبازی بەگەڕخستنی گەنجان؟ بەدەستهێنانی داتای جێگر لەگەڵ لێکدانەوەی ئابوری بۆ تێگەشتنی ئایندەی داینامیکی کار.

٧. کاریگەری گۆڕانە دیموگرافیەکان و کۆچکردنی ناوخۆیی لە گوند بۆ ناوچە شارستانیەکان لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی و پەرە پێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی بەردەوام لە عێراق لەنێوان ١٩٩٠ – ٢٠٢٠

٨. لەپێناو پێناسەیەکی زانیاری ئاشکرا بۆ کەرتی تایبەت لە عێراق بە ڕەچاوکردنی ڵێکۆڵینەوەی هەندی و جۆری بۆ بریکارە ئابوریەکان لە کەرتە لاوەکیە جۆراوجۆرەکان و کۆمەڵە ڕێکخراوە جیا جیاکان و دەزگاکان کە نوێنەرایەتی کەرتی تایبەت دەکەن.

٩. پەیرەوە تازەکان و ئامادەکاری ڕێبازی داهێنراو بۆ ڕوبەرووبونەوەی گرفتی دەوڵەتە دابینکەرەکان و ئەو پێداویستیانە چین بۆ جێ بەجێکردنی جۆربەجۆرکردنی ئابوریەکی کاریگەر؟

١٠. ڕێبازەکانی بەهێزکردنی ئابوری جیڕ لە عێراق: چۆنێتی ڕاستکردنەوەی ئابوری بۆ بەرەنگاربوونەوەی خورپەی دابینکردن و خواز،بەتایبەتی خورپەی بەهای نەوت.

١١. سەقامگیری ئابوری تەواو و سوڕەکانی متمانەی پێدانی قەرز: کەرەستەکانی پێوانی ئابوری جێگر و زۆربوونی متمانەی پێدانی قەرز.

ئەم بواری ڵێکۆڵینانەوەی لەسەرەوە باسکراون پێشنیازن و پێویستە ڕەچاوبکرێن. لەگەڵ ئەوەشدا،بەشداربوان مافی هەڵبژاردن و پێشکەشکردنی پوختەی تایبەتی خۆیان هەیە سەبارەت بە پرسیاری توێژینەوەکەیان تا ئەو ڕادەیەی پرسیاری توێژینەوەکە لە چوارچێوەی ئابوری عێراقیدا بێت. تیمی GIZ و IEN هاندانی توێژەرە هەڵبژێراوەکان دەکەن بۆ ئاڕاستەی پرسیار و شێوازی توێژینەوەی داهێنراو کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەدیهێنانی ئەنجامی توێژینەوەی ڕون و ئاشکرا کە دەبێتە بنەمایەکی پتەو بۆ ئامادەکاری دانانی ڕێبازەکان کە کار دەکات لەسەر کەرتێکی دیاری کراو یان ئابوری بەگشتی.

پێشبینی دەکرێت لە بەشداربوان بۆ پوختەیەکی ڵێکۆڵینەوە (٥٠٠ – ٨٠٠ وشە) پێشکەش بکەن بە زمانی عەرەبی یان کوردی یان ئینگلیزی. لیژنەیەک دەبێت بۆ هەڵسەنگاندی پوختەکان لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی زانستی.

لیژنەکە شەش لە باشترین پوختە دەرچوەکان هەڵدەبژێرێت،و داوا لە هەر شەش پاڵێوراوەکان دەکات رەشنووسێکی سەرەتای لەنامەی توێژینەوەکە پێشکەشبکەن.

لە نێوان هەر شەش رەشنووسەکان،سیان لە باشترین توێژینەوەکەرەکان ڕاهێنانیان پێ دەکرێت بۆ تەواوکردنی نامەکانیان لە لایەن ئەندامێکی لیژنەکە، بانگێشتی هەر سێ توێژینەوەکەرەکان دەکرێت لەلایەن تۆڕی ئابوری ناسانی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان لە کۆڕێکی تایبەت لە ڕێگای هێڵی ئینتەرنێت. جگە لەمە هەر سێ نامە سەرکەوتووەکان لە پێگەی ئینتەنێتی تۆڕی ئابوری ناسانی عێراقی بڵاو دەکرێتەوە.

کۆتا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی پوختەکان ٢٤ی مانگی دوانزەی ٢٠٢٠ە.

دەبێت پوختەکان بەشێوەی Word لەگەڵ CV بنێردرێت بۆ ئەم ناونیشانە:

Hammam.alshawi@giz.de

الاراء المطروحة في جميع الدراسات والابحاث والمقالات المنشورة على موقع الشبكة لاتعكس بالضرورة وجهة نظر هيئة تحرير الموقع ولا تتحمل شبكة الاقتصاديين العراقيين المسؤولية العلمية والقانونية عن محتواها وانما المؤلف حصريا. لاينشر اي تعليق يتضمن اساءة شخصية الى المؤلف او عبارات الكراهية الى مكون اجتماعي وطائفة دينية أو الى اي شخصية أو مؤسسة رسمية او دينية

التعليق هنا

%d مدونون معجبون بهذه: